ئه‌کته‌رێکی کورد له‌ فستیڤاڵی وێنیز خه‌ڵات کرا

نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌ ئه‌کته‌ری ناسراوه‌ی کوردی ئێرانی به‌ هۆی ڕۆڵگێڕان له‌ فیلمی "بێ به‌روار، بێ واژۆ" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری فستیڤاڵی وێنیز وه‌رگرت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،وه‌حید جه‌لیلوه‌ند به‌ هۆی ده‌رهێنه‌ری و نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌ به‌ هۆی ڕۆڵگێڕان له‌ فیلمی "بێ به‌روار، بێ واژۆ" خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری و باشترین ئه‌کته‌ریان له‌ به‌شی ده‌لاقه‌ نوێیه‌کانی فستیڤاڵی وێنیز وه‌رگرت.

فیلمی "بێ به‌روار، بێ واژۆ" له‌ ده‌رهێنانی وه‌حید جه‌لیلوه‌ند و به‌رهه‌مهێنانی عه‌لی جه‌لیلوه‌ند له‌ ۷۴مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی وێنیز به‌شداریان کرد و توانی چه‌ندین خه‌ڵاتی فستیڤاڵه‌که‌ مسۆگه‌ر بکات.

نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌، ئه‌کته‌ری کورد که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی پێشوودا یادداشتی باش له‌ سه‌ر کاره‌کانی له‌ مێدیاکانی ئه‌ورووپا بڵاو ببووه‌وه‌ توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری به‌شی ده‌لاقه‌ نوێیه‌کانی فستیڤاڵی نیونه‌ته‌وه‌یی فیلمی وێنیز وه‌ربگرێت.

ئه‌و خه‌ڵاته‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش به‌ خه‌ڵکی ئێران کرد و وتی: من شانازی ده‌که‌م که‌ ئێرانیم و هه‌روه‌ها خۆشحاڵم که‌ ڕه‌خشان به‌نی ئێعتماد یه‌کێک له‌ باشترین فیلمسازه‌کانی ئێران له‌ لێژنه‌ی داوه‌ری فیلمی وینیزدا به‌شداری هه‌بوو.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری له‌ به‌شی ده‌لاقه‌ نوێیه‌کان به‌ وه‌حید جه‌لیلوه‌ند بۆ فیلمی "بێ به‌روار، بێ واژۆ" پێشکه‌ش کرا.

جه‌لیلوه‌ند دوای وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ وتی: لێره‌وه‌ سڵام له‌ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌م ده‌که‌م و ده‌ستی هه‌موویان ماچ ده‌که‌م. سپاسی لێژنه‌ی داوه‌ره‌کانی فستیڤاڵه‌که‌ ده‌که‌م و ماندوو نه‌بوون له هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م فیلمه‌ ده‌که‌م.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ نوێنه‌ری له‌ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م فیلمه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ پێشکه‌ش ده‌که‌م به‌ عه‌لی جه‌لیلوه‌ند که‌ هۆکاری سه‌ره‌کی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌ بوو.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: من له‌ فه‌رهه‌نگێکدا گه‌وره‌ بووم که‌ خه‌ڵکه‌کانی بیروبڕوای جوانیان هه‌یه‌ و تکا ده‌که‌م دوای وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ نه‌بمه‌ که‌سێکی لووت به‌رز و هه‌میشه‌ له‌ بیری ئێوه‌دا بم و ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ من مرۆڤێکی باشتر، بۆ دروست کردنی فیلمێکی باشتر، دروست بکات.

News Code 12676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =