کەس ناتوانێ پێوەندییەکانی ئێران و عێراق تێکبدات

عەمار حەکیم بە ئاماژە بە هەوڵی بڕێک لایەن بۆ ئاڵۆز کردنی نێوان ئێران و عێراق وتی: کەسێک کە وا دەزانێت دەتوانێت پێوەندی ئێمە لە گەل ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵۆز بکات، هەڵە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم  لە وتووێژ لە گەل کەناڵێکی عەرەبی زمان، ئاماژەی کردە سەر هەوڵی بڕێ کەس بۆ ئاڵۆز کردنی پێوەندیی ئێران و عێراق.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەیەوە وتی: کەسێک کە وا دەزانێت دەتوانێت پێوەندی ئێمە لە گەل ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵۆز بکات، هەڵە دەکات. ئێران قووڵایی ستراتیژیکی ئێمەیە.

ناوبراو وتیشی: ئایەتوڵڵا خامنەیی هەوڵێکی تایبەتی داوە بۆ عێراق و گۆڕانکارییەکانی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا.

حەکیم بە ئاماژە بە دژایەتییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان وتی: عێراق دەتوانێت پێوندیی نێوان ئێران و عەرەبستان نێزیک بکاتەوە، چونکوو لە باری جوگرافیاییەوە ئێران و عێراق پێوەند دەداتە یەکەوە.

News Code 12658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =