به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کوشتاری موسوڵمانه‌کانی میانماری ئیدانه کرد.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: کوشتاری موسوڵمانه‌کانی میانمار و دیتنی ئه‌م هه‌موو وێنه له ئازار و مه‌ینه‌تی موسوڵمانانی میانمار دڵی هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخوازی گران کردووه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هاتووه: له‌مه‌ش خراب تر بێده‌نگ بوونی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که پاگه‌نده‌ی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن و له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌نگ هه‌ڵدێنن به‌ڵام ئاماده نین که هیچ قسه‌یه‌ک له سه‌ر موسوڵمانانی میانمار بکه‌ن. له لای خۆمه‌وه ئه‌م کوشتاره و ده‌ر کردنی موسوڵمانه‌کانی میانمار ئیدانه ده‌که‌م و جه‌خت ده‌که‌مه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی میانمار به‌رپرسه له‌م بابه‌ته.
هه‌روه‌ها جه‌خت کراوه که ده‌بێت لێژنه‌یه‌کی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێکدانه‌وه‌ی دۆخه‌که و ڕاده‌ست کردنی یارمه‌تی مرۆڤانه پێک بێت.
لاریجانی له کۆتایدا ئاماژه‌ی داوه که ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێت له ڕه‌فتاری دووفاقیانه ده‌ست هه‌ڵبگرن و له به‌رانبه‌ر پێشێل بوونی مافی مرۆڤ له هه‌موو جهان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و هه‌رچی زووتره یارمه‌تی مرۆڤی بگاته ده‌ست موسوڵمانانی میانمار.
Your Comment