ژمارەی ئاوارەکانی میانمار گەیشتە ١٤٦ هەزار کەس

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ڕێژەی ئاوارەکانی ویلایەتی ڕاخینی میانمارگەیشتووەتە ١٤٦ هەزار کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند: ڕێژەی ئاوارەکانی دانیشتووی ویلایەتی ڕاخین کە بە هۆی هێرشی سوپا و بووداییە توندڕەوەکانی میانمارەوە هەڵاتوون و ئاوارەی بەنگلادش بوون، گەیشتە ١٤٦ هەزار کەس.

شیاوی باسە لە ٢٥ ی ئۆگۆستی ئەمساڵەوە تا ئێستا هەزاران هاووڵاتیی موسڵمانی دانیشتووی ڕاخین کوژراون و زیاتر لە ٦٠ گوندیانیش لە لایەن سوپای میانمارەوە سووتێندراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی میانمار ئیزنی چوونی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ ئاوارە موسڵمانەکانی دەر نەکردووە و ئامادە بوونی هەواڵنێرانیشی لە ئەو ناوچەیە قەدەغە کردووە.

ئانگ سان سووچی ڕێبەری میانمار پێشتر پاگەندەی کردبوو کە هەواڵە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە کوشتوبڕی موسڵمانانی ڕۆهینگیا درۆیە.

News Code 12626

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =