ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ مەولەوی عەبدولحەمید:

بە هیچ لەونێک نابێ هەڵاواردەیی لە نێوان ئێرانییەکان ببێت

ناسەی هەواڵ: 4080497 -
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وڵام بە نامەی پێش نوێژی هەینی زاهدان جەختیان کرد: هەموو لایەنە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ بە گوێرەی مەعارفی ئایینی و یاسایی بنەڕەتی هیچ جۆرە هەڵاواردەییەک لە نێوان ئێرانییەکان سەر بەهەر ئیتنیک و نەتەوە و مەزەبێک بن، ڕەوا نەبینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولەوی عەبدولحەمید پێش نوێژی هەینی سوننەکانی زاهدان لە نامەیێکدا بۆ ڕێبەری داوای کردبوو، ئاوڕی زیاتر لە مافی کەمینە مەزەبییەکانی وڵات بدرێتەوە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی وڵامی ئەو نامەیەی داوەتەوە.

لەو نامەیەدا کە حوجەتولئیسلام محەمەدی گوڵپایگانی سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ مەولەوی عەبدولحەمیدی ناردووە لە زمانی ڕێبەریەوە نووسیوەیەتی:

 نامەکە گەیشتە دەستیان، بەرێزیان سپاسی هەستی هۆگری ئێوەیان کرد بە نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی و لایەنگری و پشتیوانی و بەرگری لە وڵات و ئارمانجە باڵاکانی شۆڕشی ئیسلامی.وتیان: هەموو ئەرکانەکانی کۆماری ئیسلامی بەئەرکن بە گوێرەی مەعارفی ئایینی و یاسایی بنەڕەتی هیچ جۆرە هەڵاواردەییەک لە نێوان ئێرانییەکان سەر بەهەر ئیتنیک و نەتەوە و مەزەبێک بن، ڕەوا نەبینن.

ئێمە شێلگیرانە بڕوامان ئەوەیە کە دەبێ پێکەوە و لەگەڵ یەکتر و لە یەکڕێزدا بە یەکدەنگی بیر لە سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی بکەینەوە و لەو ڕێگایەدا هەوڵ بدەین و ڕێگە نەدەین دوژمنانی ئەم نیشتمانە و خراپەخوازانی سەر بە لایەنەکانی تر ئەم ڕیزە یەکدەستە تێکبدەن.

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =