به‌دواداچوون بۆ کوژرانی دوو کۆڵبه‌ره‌ بانه‌ییه‌که‌ بکرێت

نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران داوای کرد که‌ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوون بۆ کوژرانی دوو کۆڵبه‌ره‌که‌ی بانه‌ بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوو ڕۆژ پێش ئێستا له‌ سنووری بانه‌ به‌ هۆی ته‌قه‌ کردنه‌وه‌ دوو کۆڵبه‌ری بانه‌یی کوژران و به‌ هۆی کوژرانی ئه‌م دوو کۆڵبه‌ره‌ کورده‌ خه‌ڵکی بانه‌ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری بانه‌ کۆبوونه‌وه‌ و داوایان کرد که‌ به‌دوادا چوون بۆ بابه‌ته‌که‌ بکرێت.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: به‌داخه‌وه‌ جارێکی دیکه‌ ڕووداوێکی تاڵ له‌ بانه‌ ڕوویدا و به‌م هۆیه‌وه‌ دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ پرسه‌ی ڕۆڵکانی خۆیان دان.

موحسن بیلگه‌ری زیادی کرد: من به‌رده‌وام له‌ لێدوانه‌کانمدا له‌ مه‌جلیس ڕامگه‌یاندووه‌ که‌ کۆڵبه‌ری پیشه‌ نییه‌، خه‌ڵک له‌ ڕووی ناچاریه‌وه‌ و بۆ بژێوی ژیان ئه‌م کاره‌ ده‌کات. له‌ هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسان باسی ئه‌م بابه‌ته‌ کراوه‌، کۆڵبه‌ره‌کان له‌ سه‌خت ترین دۆخدا ده‌ژین.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: هیوادارام به‌دواداچوونی باش بۆ که‌یسی کوژرانی دوو کۆڵبه‌ره‌ بانه‌ییه‌که‌ بکرێت و هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی ئێمه‌ له‌ درێژه‌ی دابین کردنی مافی ئه‌م خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌ بێت و هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ پێی یاسا جووڵه‌ بکه‌ن و ئه‌م ڕووداوانه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا وتی: له‌ ڕێگه‌ی هه‌موو ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌که‌م و داواش ده‌که‌م که‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌دوادا چوونی جدی بۆ ڕووداوه‌که‌ بکه‌ن.

News Code 12603

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =