ژمارەی ئاوارەکانی میانمار لە ۱۲۳ هەزار کەسی تێپه‌ڕاند

نوێترین ڕاپۆرتەکان لە میانمار باس لەوە دەکەن کە ژمارەی ئاوارە موسڵمانەکانی میانمار کە بوونەتە قوربانی توندوتیژی سەربازانی ئەو وڵاتە، لە ۱۲۳ هەزار کەس تێپەڕبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە بیزینێس ئیسنایدێر، بە گوێرەی ئامارێک کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە زمانی کارناسانی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەی ئاوارە موسڵمانەکانی میانمار کە بە هۆی توندوتیژی و ترسی مەرگ، ناچار لە بە جێ هێشتنی وڵاتەکایەن بوونە، لە ۱۲۳ هەزار کەس تێپەڕبووە.

زۆربەی ئەو موسڵمانانەی کە زێدی خۆیان لە ویلایەتی ڕاخین بە جێ هێشتووە، ڕوویان لە بەنگڵادێش کردووە. ئەگەرچی زۆربەی ئەو ئاوارانە خۆیان گەیاندۆتە کەمپەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام تاقمێکیان بەرەوڕووی زەبروزەنگی پۆلیسی بەنگڵادێش بوونەتەوە و بە ناچار گەڕاونەتەوە بۆ میانمار.

هەروەها لە پاش دەسپێکی کۆچی موسڵمانان بەرەو بەنگڵادێس، بەشێکی زۆریان لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان میانمار و بەنگڵادێش نوقم بوون و خنکاون.

ڤیوویان تان وتەبێژی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە لە تەواو دەفرایەتییەکان بۆ سامان دان بە دۆخی پەنابەران بەهرە دەبات.

خولێکی نوێ لە توندوتیژیگەلی بەربڵاو لە دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی لە میانمار لە ٢٥ی ئەگێستەوە دەستی پێکردووە. لەو توندوتیژیانەدا زیاتر لە ۴۰۰ کەس کوژراون. لەم دواییەشدا سوپای میانمار ئاشکرای کرد کە بۆ شاردنەوەی ژمارەی کوژراوانی هێرشە سەربازییەکان، تەرمەکان دەسووتێنن.

News Code 12598

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =