ئەردۆغان هۆشداریی به‌ رێبەری میانمار دا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئەمدواییە لە دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی لە میانمار هۆشداریی به‌ "ئانگ سان سووچی"دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌ گه‌ڵ "ئانگ سان سووچی" رێبەری میانمار، سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئەمدواییە لە دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی لە میانمار، جه‌ختی کردەوە: جیهانی ئیسلامی به ‌تایبه‌ت و جیهان به‌ گشتی نیگه‌رانن له‌ كۆمه‌ڵكوژی و پێشێل كردنی مافی موسڵمانانی میانمار.

ئەردۆغان بە بیرهێنانەوەی نیگەرانی و کاردانەوەی جیهانی هەمبەر بە قه‌یرانی مرۆیی جیدی لە میانمار، لە پەیوەندی لە گەڵ چارەسەریی ئەو قەیرانە ڕاشیگەیاند: توركیا تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆن دژ بە خه‌ڵكی سڤیل ئیدانه‌ ده‌كات.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە رێگەچارەی ئەو قەیرانە، ڕوونی کردەوە که پێویسته‌ هێز به ‌كار نه‌هێنرێت و هه‌ستیاری نیشان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل زیانیان پێ نه‌گات.

شیاوی ئاماژەیە سەرچاوە هاوپەیوەندەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ٢ی سێپتامبر بڵاویان کردەوە کە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا نزیکەی ٦٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیایی لە میانمار لە سنووری ئەو وڵاتە تێپەڕبوون و بۆ پاراستنی گیانیان ڕوویان لە بەنگڵادێس کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە "کنێت ڕاس" چەند کاتژمێر لەوە پێش بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێکی مانگیلەیی لە گوندێکی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی کە لە حەوتەی ڕابردوودا لە لایەن بووداییەکانی میانمارییەوە هێرشی کرابووە سەر، لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: وێنە مانگیلەییە نوێیەکان نیشاندەری ڕووخانی تێکرایی گوندێکی موسڵمانشینی ڕۆهینگیان؛ ٧٠٠ بینا سووتاون و ئەوە تەنیا گۆشەیەک لە ڕووداوەکەیە.

شیاوی ئاماژەیە، ڕێکخراوی کۆمکاریی ئیسلامیش کوشتوبڕی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی لە میانماری ئیدانە کردووە.

News Code 12597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =