زەیف تێکشکانی گەمارۆی دەیرەزووری پیرۆزبایی کرد

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵێکی عەرەب زماندا تێکشکانی گەمارۆی شاری دەیرەزووری لە خەڵکی سووریا پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی مەیادین سەبارەت بە تێکشکانی گەمارۆکانی دەیرەزوور قسەی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەیەوە وتی: تێکشکانی گەمارۆکانی دەیرەزوور سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگ لە شەڕ لە گەڵ تیرۆریستە تەکفیرییەکاندا دێتە ئەژمار.

گەمارۆی دەیرەزوور ئەمڕۆ شکا. سەرلەبەیانی یەکشەممە هێزەکانی سووریا توانیان خۆیان بە بنکەی تیپی ١٣٧ لە ڕۆژاوای شارەکە نزیک بکەنەوە. شوێنێک کە نزیک ناوچەیەکە کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای سووریا بوو.

News Code 12594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =