عێراق ئامادەکاری بکات سنووری خەسرەوی دەکرێتەوە

فەرماندەی هێزی ئینتزامی بە ئاماژە بە پلانی پۆلیس لە ئەربەعینی ئەمساڵ وتی: جگە لە سێ سنووری شەلەمچە، چەزابە و مێهران پۆلیسی ئێران توانایی کردنەوەی سنووری خەسرەویشی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن ئەشتەری لە پەراوێزی دووهەمین فێستیڤاڵی ڕەشماڵە ئاسمانییەکان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پلانی پۆلیس بۆ بەڕێوە بردنی بە شکۆی ڕێوڕەسمی ئەربەعین وتی: جگە لە سێ سنووری شەلەمچە، چەزابە و مێهران بەستێن بۆ کردنەوەی سنووری خەسرەویش لە لایەن پۆلیسەوە خۆش کراوە و ئەگەر لایەنی عێراقیش هاوکاری بکات، بە دڵنیاییەوە هاتوچۆ لە ئەو سنووریشەوە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو بە هۆشداریی دان بە کەسانێک کە دەیانەوێت سەفەری کەربەلا بکەن، وتی: ناجا بە دڵنیاییەوە بەر بە چوونە دەرەوەی ئەو کەسانە دەگرێت کە ڤیزەیان نییە، کەوابوو تا دەرفەت هەیە ڤیزا وەربگرن.

News Code 12586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =