ئیسڕائیل چه‌ک به‌ میانمار ده‌فرۆشێت

ڕۆژنامه‌ی هائارتز ڕایگه‌یاند که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مارگرژییه‌کان له‌ دژی موسوڵمانه‌کانی میانمار درێژه‌ی هه‌یه‌، ئیسڕائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ فرۆشتنی چه‌ک به‌م وڵاته‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی هائارتزی ئیسڕائیلی نووسی: شه‌ڕ له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و موسوڵمانه‌کانی میانمار سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و زانیارییه‌کان ئاماژه‌ ده‌ده‌ن ۶۰ هه‌زار موسوڵمان ئاواره‌ بوون و له‌ ئایاله‌تی ڕاخین هه‌ڵاتوون.

له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ ڕێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستکرده‌کانه‌وه‌ به‌ ده‌ست هاتووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ده‌مارگژیانه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ چه‌ک فرۆشتن به‌ ده‌وڵه‌تی میانمار.

له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕاۆژی ڕابردوو، ته‌رمی ۲۶ منداڵ و ژنی موسوڵمانی میانماری له‌ چۆمێکی قووڵ له‌ نێوان میانمار و به‌نگلادش دۆزراوه‌ته‌وه‌.

هائارتز زیادی کرد: مین ئانگ هلانگ، یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی میانمار له‌ سێپتامبه‌ری ساڵی ۲۰۱۵ سه‌ردانی ئیسڕائیلی کرد تاکوو ڕێککه‌وتنی کرینی چه‌ک له‌م وڵاته‌ واژۆ بکات و له میانه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ به‌رپرسانی باڵای ئسیڕائیل له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی میانمار دیداریان کرد.

هه‌روه‌ها میشل بن بارۆخ، سه‌رۆکی ئیداره‌ی هاوکارییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئیسڕائیلیش له‌ هاوینی ساڵی ۲۰۱۵ سه‌ردانی میانماری کرد و له‌م سه‌ردانه‌دا باسی فرۆشتنی به‌له‌می سه‌ربازی و چه‌کی ده‌ریایی به‌ میانمار کراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی ۲ حه‌فته‌یه‌ ناکۆکی و شه‌ڕ له‌ نێوان موسوڵمانه‌کان و بوداییه‌کانی وڵاتی میانمار هه‌ڵگرساوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نزیک به‌ ۹۰ هه‌زار موسوڵمانی میانماری ئاواره‌ی سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بن.

News Code 12585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =