دلسۆزانی هەرێمی کوردستان دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیین

سکرتێری مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران وتی: هەموو دڵسۆزانی کوردستانی دژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سکرتێری مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران وتی: ئێران لای وایە عێراق نابێ دابەش بکرێت. ئەگەر عێراق دابەش بکرێت، پیلانی دابەش کردنی وڵاتانی ئیسلامی، سووریا و تورکیاش تێوەدەگلێنێت.

موحسن ڕەزایی سکرتێری مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران لە بەغدا لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری کەناڵی "المیادین" سەبارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێران بە توندی دژی هەر جۆرە هەنگاوێکی دابەشکارانەیە و هیوادارم ئەو ڕیفراندۆمە بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو وتیشی: عێراق وڵاتێکی ناسراوە و ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ئەندامانی گرینگی پەیمانی ناوچەییە و دابەشکردنی ئەو وڵاتە هەڵەیەکی گەورەیە کە زیان دەگەیێنێتە هاووڵاتیانی عێراقی بە تایبەت هاووڵاتیانی باکووری ئەو وڵاتە.

ڕەزایی ئاماژەی بەوەش دا: دابەشکردنی عێراق، دەسپێکی نائەمنیگەلێکی بەربڵاو لە عێراق و هەروەها تەواو ناوچەیە و هەموو دڵسۆزانی عێراق دژی بەڕیوەچوونین. ئێمەش دژی بەڕێوەچوونی ئەو ڕیفراندۆمەین و داوا لە رێبەرانی کوردستان دەکەین ئەو کارە بوەستێنن.

سکرتێری مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران لە وەڵامی پرسیاری کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی نەجبا سەبارەت بە وەڵامی شیمانەیی ئێران بە بەرپرسانی هەرێم لە ئەگەری پێداگریان بۆ بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆم وتی: ئێران لە سەر ئەو بڕوایەیە کە عێراق نابێ دابەش بکرێت. ئەگەر عێراق دابەش بکرێت، پیلانی دابەش کردنی وڵاتانی ئیسلامی سووریا و تورکیاش تێوەدەگلێنێت. لە ڕاستیدا دوژمنانی جیهانی ئیسلام دەیانەوێ سووریا و تورکیاش دابەش بکەن. دەسپێکی ئاوەها ڕەوتێک گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و پێشکەوتنی تەواو ناوچە.

ناوبراو وتیشی: پێداگریی هەڵە بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم ئاگری شەڕی دابەشبوون بە سەر وڵاتانی عێراق، سووریا و تورکیا دادەسەپێنێت و تەواو ناوچەکە نائەمن دەکات.

ڕەزایی لە وەڵامی پرسیاری کەناڵی "الاتجاه" سەبارەت بە پاشهاتەکانی بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گەل و دەوڵەتی عێراق دژی ڕیفراندۆمن. وڵاتانی دراوسێی عێراقیش وەک ئێران، سووریا و تورکیا دژی بەڕیوەچوونین و تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە تورکیا دەستێوەردانی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا بکات. هەروەها مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و بەڕیوەبەرانی ڕیفراندۆم لە ئارادایە. لەو ڕووەوە خەڵکی عێراق بە گشتی و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی زیان دەبینن.

سکرتێری مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران زیادی کرد: ئەمە یارییەکەی مەترسیدارە کە لە لایەن هەندێک لە رێبەرانی کوردەوە بە ئەنگێزەی کەسێنییەوە پێوشوێن دەگیرێت. ئەگەرچی هەندێک لە رێبەرانی کورد دژی بەڕیووەچوونی ڕیفراندۆمن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لەمڕۆدا بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانی عێراق پاراستنی ئاسایش و هەنگاونان بەرەو پێشکەوتنی ئابوورییە. خەڵکی ئەو ناوچەیە لە سەردەمی سەدام و شەڕی ئەمریکا زیانی زۆریان پێگەیشتووە و ئەمڕۆ پێویستیان بە حەوانەوە و ئاسایشە.

ڕەزایی لە وەڵامی پرسیاری کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "الغدیر" سەبارەت بە ئەنگێزە و پرسە پشت پەردەکانی ئەو ڕیفراندۆمە، ڕایگەیاند: ڕیفراندۆمی هەرێم تا ئێستاشی لە سەر بێت شکستێکی نێودەوڵەتییە بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و دژایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورووپی و دراوسێکانی عێراق و بەشداری نەکردنی ئەوان لەو پرسەدا، گەورەترین شکستە بۆ ئەو پڕۆژەیە.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەو پڕۆژەیە لە ئێستادا نەوەستێت و هەندێک لە رێبەرانی کورد لە سەر بڕیارەکەی خۆیان بۆ بەڕیوەبردنی پێداگر بن، دیارە دوو هۆکار لە ئارا دایە کە یەکەمیان ئەنگێزەی کەسێنیی هەندێک لە رێبەرانە و لە لایەکی دیکەوە بەهادان بە بەژەوەندییە کەسێنییەکان لە بری بەژەوەندیی هەرێمی کوردستانە. هەڵبەت هەندێک دەستی شاراوەش یارییەکە دەگەشێننەوە.

مامۆستای زانکۆی ئیمام حسێن (ڕخ) لە وەڵامی تەلەڤیزیۆنی "العهد" سەبارەت بە ئەنجامی گفتوگۆ سیاسییەکانی سەفەری ئەم دواییەی ئایەتوڵڵا هاشمی شاهروودی و دوکتۆر موحسن ڕەزایی بۆ عێراق ڕوونی کردەوە: ئەو سەفەرە سەفەرێکی زیارەتی بوو و ئێمە سەردانی کەربەلا و سامەرا و کازمین-مان کرد. هەڵبەت لە گەڵ کۆمەڵێک لە برایان و گرووپە سیاسی و مەزهەبییەکانی عێراقیش دیدار و گفتوگۆمان کرد.

ڕەزایی لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی "العهد" لەبارەی هەوڵی ئیسرائیل بۆ پەڕەدان بە ئێران تۆقێنەری وتی: ڕژیمی زایۆنی لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ویستوویەتی وڵاتانی عەرەبی و ئێران بەرەوڕووی یەکتری بکاتەوە. یەکەم هەنگاویشی هاندانی سەدام لە دژی ئێران بوو و هاوکات دەیەویست بەرەیەک لە وڵاتانی لە پشت سەری سەدام وەڕێ خات. هەر بۆیە دەستەواژەی شەڕی قادسیەیان بۆ بەکار دەبرد.

سکرتێری مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران وتیشی: لەمڕۆدا ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێ ئاژاوە بخەنە نێوان شیعە و سوننە و هێنانە ئارای داعش هەر لەو پێناوە بووە. هەڵبەت ئەو سیاسەتە شکستی هێنا و لە ئۆپەراسیۆنی گەورەی ئازادکردنەوەی مووسڵ، سوننە و شیعە پێکەوە چ وەک سوپای عێراق و چ وەک حەشدی شەعبی بەرەنگاری ئەو سیاسەتە بوونەوە.

ڕەزایی ئاماژەی بەوەش دا: شوکر بۆ خودا ئەمڕۆ لە ئێران، لوبنان، سووریا و عێراق بەرەی خۆڕاگری پێکهاتووە. ئێمە بەختەوەریی جیهانی ئیسلام لە سای بەرەی خۆڕاگری دەزانین و داوا کە عەرەبستانیش دەکەین لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل تەڤلی بەرەی خۆڕاگری بێت.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری تەلەڤیزیۆنی "العراقیه" لەبارەی ڕیککەوتنی ئەم دواییەی دەوڵەتی سووریا و حزبوڵڵای لوبنان و دژایەتیی دەوڵەتی عێراق لە گەڵ بەشێک لەو ڕێککەوتنە و کاریگەریی نەرێنیی لە سەر پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق ڕوونی کردەوە: لە سەر ئەو بڕوایەم کە ئێران، عێراق، سووریا و لوبنان وڵاتانی هاوڕێ و خاوەن پەیوەندییەکی ستراتژیکن و هاوکات گرینگترین وڵاتانی قوربانیی تیرۆریزم لە جیهان و لە هەمان کاتدا گرینگترینی ئەو وڵاتانەن کە بە شێوەی جیدی بەرەنگاری تیرۆریزم بوونەتەوە.

سکرتێری مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران لە کۆتاییشدا لە وەڵامی هەواڵنێری ئیرنا لە بەغدا سەبارەت بە ئەگەری وەرچەرخانی سیاسیی عەرەبستان و وەستاندنی شەڕی یەمەن و چوونە دەریان لە بەحرین، جەختی لەوە کردەوە: بەرپرسانی عەرەبستان پاش دانیشتنی ڕیاز و کۆبوونەوە لە گەڵ ترامپ، سیاسەتگەلێکی نوێیان دەکرد و دەوڵەتی سعوودی ئەگەر بیەوێ هەڵوێستێکی راستگۆیانە لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی جیهانی ئیسلام بگرێتە بەر دەبێ بۆ هەڵسوکەوتە هەڵەکانی داوای لێبوردن لە خەڵکی یەمەن، سووریا، ئێران و بەحرەین بکات و ئەگەری داوای لێبوردنێک نەبێت ئەوا نیشان دەدات کە ئەو وڵاتە لە هەنگاوە دواترەکانیشدا ڕاستگۆ نییە.

News Code 12557

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =