بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر به گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، شەعبان دیشلی نوێنەری ساکاریا لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی داد و گەشە و برای مێهمەت دیشلی فەرماندەی زیندانی کراو بە تۆمەتی دەست هەبوونی لە کوودەتا بێ ئاکامەی ۱۵ی جووڵای ۲۰۱۶، وەک ڕاوێژکاری باڵای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پرسە ئابوورییەکان هەڵبژێردرا.
شەعبان دیشلی لە سەردەمی سەرۆک وەزیرایەتیی ئەردۆغان-یشدا یەکێک لە ڕاوێژکارانی بووە و مێهمەت دیشلی-ی برایشی فەرماندەی پێشووی ڕێکخراوی ستراتژیکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزی چەکداریی تورکیا بووە.
شەعبان دیشلی پێشتر جێگری پارتی داد و گەشە بووە.
بۆچوونی ئێوە