لەوحەی تۆماری نەتەوەیی دەف ڕوونوێنی کرا

لە ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی یەکەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی دەف دەنگی ڕەحمەت، لەوحەی تۆماری نەتەوەیی دەف ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، لەوحەی تۆماری نەتەوەیی  "هونەری دروست کردنی دەف و دەف ژەنی "  بە ناوی کوردستانەوە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی فستیڤاڵی دەف پەردەی لەسەر لابرا.

بە گوێرەی ئەم بڕیارەی ڕێکخراوەی تۆماری میراتە فەرهەنگی و مەعنەوییەکانی ئێران، ئامێری دەف و هونەری دروست کردنی ئەم ئامێرە لەگەڵ ژەندنی دەفەکەدا بە ناوی کوردستانەوە  تۆماری نەتەوەیی کراوە.

لەگەڵ پەردەلادان لە لەوحەی تۆماری نەتەوەیی دەف لەم ڕێوڕەسمە ڕێز لە چەند مامۆستای پێشەنگی دەف ژەنی گیرا.

News Code 12475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =