شوناسی تەرمی شەهید حوجەجی ناسرایه‌وه‌

پەیوەندییە گشتییەکانی هیزی زەوینی سوپا لە بەیاننامەیەکدا وێرای ڕاگەیاندنی سەلماندراوبوونی شوناسی تەرمەکەی شەهید حوجەجی، وتی: ئەو شەهیدە سەربەرزە کاتژمێری ۱۶ی دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ۱۱ی خەرمانان لە تاران بەڕێ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی هیزی زەوینی سوپا لە بەیاننامەیەکدا لە سەلماندراوبوونی شوناسی تەرمەکەی شەهیدی پاسدار "موحسن حوجەجی" بە پێی تاقیکاریی DNA هەواڵی دا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی پاکی ئەو شەهیدە سەربەرزە بە بەشداریی بەربڵاو و شکۆمەندی خەڵكی و بەرپرسان و کەسایەتییە لەشکەرییەکان لە کاتژمێری ۱۶ی دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ۱۱ی خەرمانان لە مەیدانی ئیمام حسێن (ڕخ) بەرەو مەیدانی شوهدای تاران بەڕێوە دەچێت.

پەیوەندییە گشتییەکانی هیزی زەوینی سوپا ڕاشیگەیاندووە کە کات و شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی دیکە لە داهاتوودا ڕادەگەیێندرێت.

News Code 12469

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =