کتێبی فێرکاری دەف ژەنی ڕوونوێنی کرا

لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی دەف دەنگی ڕەحمەت پەردە لەسەر کتێبی دووبەرگی فێرکاری دەف ژەنی لە نووسینی فەرزاد عەندەلیبی لادرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، لە بەشە سەرەتاییەکانی ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی فستیڤاڵی دەف دەنگی ڕەحمەت ڕوونوێنی لە کتێبێکی دوو بەرگی بەرهەمی هونەرمەندی ناسراوەی سنەیی، فەرزاد عەندەلیبی کرا.

عەندەلیبی لە بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە کە ۶۲ بەشە ، ۱۵ ریتمی سەرەکی  و چەندین ڕیتمی تێکەڵی دەف ژەنی نووسراوە و لە بەرگی دووەم دا ۸۲ وانە کە زیاتر تایبەتە بە ژەنیارانی پێشکەوتووتر شیکراوەتەوە و هەروەها پیشینەکانی دەف و هەوا خانەقاییەکان و تەکنیکەکانی دەف ژەنی لەم کتێبانەدا کۆکردووەتەوە.

ئەم کتێبە لە لایەن بیژەن کامکار، هونەرمەندی بەناوبانگی بواری موسیقای کورد و ئامێری دەف، پەردەی لەسەر لادرا.

بەیانی ئەمڕۆ یەکەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی دەف دەنگی ڕەحمەت  کە هاوکات هەفتەمین خولی نەتەوەیی ئەم فستیڤاڵەیە لە شاری سنە دەستیپێکرد و بڕیارە ڕۆژی هەینی ۱۰ی خەرمانان کۆتایی بێت.

News Code 12425

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =