ئاوەرەبوونی زیاتر لە ۳ هەزار موسڵمانی میانماری

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ۳ هەزار کەسی سەر بە کەمینەی موسڵمانی ڕۆهینگیا لە میانمار لە ماوەی ٣ رۆژی ڕابردوو بۆ دەربازبوون لە شەپۆلی نوێی توندوتیژییەکان بەرەو بەنگڵادێش هەڵاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ۳ هەزار کەسی سەر بە کەمینەی موسڵمانی ڕۆهینگیا لە میانمار لە ماوەی ٣ رۆژی ڕابردوو بۆ دەربازبوون لە شەپۆلی نوێی توندوتیژییەکان بەرەو بەنگڵادێش هەڵاتوون.

هەر لەو پەیوەندییەدا، جۆزێف تریبۆرا وتەبێژی کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: کۆمیساریا و نوێنەرایەتیگەلی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارە تۆمار کراوەکانیان زیاتر لە ٣ هەزار کەس ڕاگەیاندووە.

ناوبراو وتیشی: زۆربەی ئاوارە نوێیەکان لە ژنان و منداڵان پێکهاتوون.

ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانیی خۆی بۆ ڕاپۆرتەکانی کوژرانی خەڵکی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی پارێزگای ڕاخین لە رۆژئاوای میانمار دەربڕی.

شایانی باسە رۆژانی ڕابردوو، سەربازانی میانماری بە هێرش کردنە سەر پارێزگای ڕاخین لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە بوونە هۆی ئاوارەبوونی ژمارێکی زۆری موسڵمانانی ئەو ناوچەیە و هەڵاتنیان بەرەو بەنگڵادێش.

News Code 12396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =