دیداری مالیکی و باڵوێزی ئێران له‌ عێراق

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و باڵوێزی ئێران لە عێراق سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی و سیاسیی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە "الاتجاه پرس"، نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری لە گەڵ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لەو وڵاتەدا، جەختی لەوە کردەوە: قۆناغی داهاتوو دژوار و گرینگە، چونکوو گرینگترین تایبەتمەندیی ئەو قۆناغە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و هەوڵی هەندێک بۆ دواخستنیەتی.

ناوبراو لە درێژەدا داکۆکیی لە زەرەڕووتی پابەندبوون بە دەستوور و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا کردەوە.

ئیرەج مەسجدی-ش لەو دیدارەدا پێداگریی لە پشتیوانیی ئێران لە عێراق کرد و ڕایگەیاند: ئێران گرینگی و بەها بە جێگربوونی باشترین پەیوەندییەکان لە گەڵ عێراق لە تەواو بوارەکاندا دەدات

لایەنەکان لەو دیدارەدا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سەرکەوتنە مسۆگەرکراوەکان لە دژی داعش لە لایەن هێزە چەکدارییەکان و حەشدی شەعبی و هەروەکا پەیوەندیی دوو لایەنەی ئێران و عێراق و تۆکمەکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان گفتوگۆیان کرد.

News Code 12379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =