به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به بیرۆکه‌ی پاراستنی ژینگه و هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رتانسه‌ری ئێران له ۱۸ تاکوو ۲۴ی خه‌رمانان فستیڤاڵی فیلمی سه‌وز له پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌رنامه‌ی گرنگ وه‌ک نمایش دانی فیلم و به‌ڕێوه بردنی ڤۆرک شاپه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م فستیڤاڵه ئاوڕدانه‌وه له کێشه‌کانی ژینگه له‌م سه‌رده‌مه دایه و هه‌وڵ ده‌دات به نمایش دانی فیلم سه‌باره‌ت به ژینگه خه‌ڵکی ئێران له گرنگی ژینگه زیاتر ئاگادار بکاته‌وه.
فستیڤاڵه‌که له میانه‌ی ڕۆژانی ۱۸ بۆ ۲۴ی خه‌رمانان له سه‌رتانسه‌ری ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و فیلمی تێدا نمایش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها بڕیار وایه بۆ یه‌که‌مین جار له ته‌نیشت زرێبار فیلمی ژینگه‌پارێزی بۆ خه‌ڵکی شاره‌که بڵاو بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌وڵ دراوه تاکوو له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که ئه‌نجومه‌نه‌کانی ژینگه پارێزی ڕۆڵێکی گرنگیان له به‌ڕێوه بردنی فستیڤاڵه‌که هه‌بێت و چه‌ندین به‌رنامه‌ی فستیڤاڵه‌که له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه بچێت.
بۆچوونی ئێوە