داخوازی بۆ خۆبەڕێوەبەریی کوردستانی تورکیا

دادگەیەک لە ئەستەنبۆڵ بە هۆی لێدوانی ورووژێنەر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز،دادگەیەکی تورکیا بڕیاری ڕاوەدوونان و دەستگیرکردنی بۆ سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە دەرکردووە.

 ئەم دادگە لێدوانەکانی ئەم دواییەی دەمیرتاش لە ناو ئاپۆڕەی کوردەکانی دانیشتووی پارێزگا باشوورییەکانی تورکیا بە ورووژێنەر و دابەش خوازانە وەسف کردووە.

 ڕۆژی یەکشەمە دەمیرتاش لە ناو  ئاپۆڕەی لایەنگرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کوردی تورکیا لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی دووڕۆژە لە ئامەد داوای کردووە کە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری کوردنشین لە تورکیا پێکبێت.

 دەمیرتاش لەم کۆبوونەوە وتبووی کە مافی یاسایی کوردەکانی تورکیا لە لایەن دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتەوە پیسێل دەکرێت و دەبێ کوردەکا بۆ دەستەبەریی مافەکانیان هەوڵ بدەن.

News Code 1232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =