ئێران شەمەنەفەر بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکێشێت

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە كۆمارى ئیسلامى ئێران داواى ڕاكێشانى هێڵى شه‌مه‌نه‌فه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاگەیێندراوێکی وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هەرێم،"ئێران پرۆژه‌ى دروستكردنى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كات."

 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كونسوڵى ئێران له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووە و گفتوگۆکان بەردەوامن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: مورته‌زا عه‌بادى، كونسوڵى ئێران له‌ هه‌ولێر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ مه‌به‌ست لێی گفتوگۆكردن بووه‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌ى داناناى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى نێوان هه‌ر دوولا بۆ گواستنه‌وه‌ى وزه‌ و سووته‌مه‌نى و كه‌لوپه‌لى بازرگانى و گه‌شتیاریى.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ کە باس بڵاویکردووەتەوە؛ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه‌ و ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ربڕیووه‌ بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌، به‌و مه‌رجه‌ى پرۆژه‌كه‌ له‌ باشترین و پێویسترین و خێراترین ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان هه‌ردوولا بێت، هه‌روه‌ها له‌ خزمه‌تى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت..

News Code 12274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =