به‌ڵێنی زه‌ریف بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی بازاڕچه‌کانی سه‌قز و بانه‌

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارێزگای کوردستان و نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت سنووری سه‌یرانبه‌ندی بانه‌ به‌ فه‌رمی بکرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارێزگای کوردستان و نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت سنووری سه‌یرانبه‌ندی بانه‌ به‌ فه‌رمی له‌ نێوان ئێران و عێراق بکرێته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه‌ که‌ به‌ زوویی بازارچه‌ی سه‌یفی سه‌قز بکرێته‌وه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارێزگای کوردستان و نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ ئه‌م به‌ڵێنانه‌ی داوه‌.
چه‌ندین ساڵه‌ که‌ پارێزگای کوردستان داوای کردووه‌ که‌ سنووری سه‌یرانبه‌ندی بانه‌ به‌ فه‌رمی بکرێته‌وه‌ تاکوو ئاڵ و گۆڕی نێونه‌ته‌وه‌یی تێدا بکرێت. هه‌روه‌ها خه‌ڵکی شاری سه‌قز داواکارن تاکوو بازاڕچه‌ی سه‌یفی سه‌قز که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ داخراوه‌ بکرێته‌وه‌.
له‌م نێوانه‌دا لایه‌نی عێراقی و هه‌رێمـی کوردستانیش ده‌بێت کاره‌کانی کردنه‌وه‌ی ئه‌م سنوورانه‌ به‌ فه‌رمی ئه‌نجام بده‌ن که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌دادابۆچوونی بۆ ده‌کات.

News Code 12225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =