۷ فه‌رمانده‌ی سوپای تورکیا ده‌ستیان له‌ کارکێشایه‌وه‌

مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ۷ فه‌رمانده‌ی باڵای دیکه‌ی سوپای تورکیا پێکه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ کار کردن هه‌ڵگرتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت، وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا دوێنێ سێ شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ۷ که‌س له‌ فه‌رمانده‌ باڵاکانی سوپای تورکیا ده‌ستیان له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه‌ و داوایان کردووه‌ که‌ خانه‌نشین بکرێن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پێشتریش ده‌وڵه‌تی تورکیا داوای له‌  ۱۰ ژنراڵ باڵای سوپای تورکیا کرد بوو که‌ نامه‌ی ده‌ست له‌ کار کشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکه‌ن، یان ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بن یان ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی یاسای دۆخی نائاسایی که‌ له‌ دوای کوده‌تاکه‌وه‌ به‌ سه‌ر تورکیادا سه‌پاوه‌، له‌ سوپای ئه‌م وڵاته‌ ده‌ر ده‌کرێن.

یه‌کێک له‌م ژنڕاڵانه‌ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی په‌که‌که‌ و قه‌ڵغانی فورات له‌ دژی کوردی سووریا بوو.

به‌ پێی هه‌واڵه‌که‌ی حوڕییه‌ت، ئه‌م ژنڕاڵانه‌ نامه‌ی ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشکه‌ش کردووه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریش واژۆی کردووه‌.

تاکوو ئێسته‌ ڕوون نییه‌ که‌ به‌ چ هۆیه‌ک ژنڕاڵ و فه‌رمانده‌ باڵاکانی تورکیا له‌ کار ده‌ر ده‌کرێن، به‌ڵام له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶وه‌ ئه‌ردۆغان له‌ دوای گۆڕینی سیستمی سوپای تورکیایه‌.

News Code 12216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =