ئێران و تورکیا سەبارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هاودەنگن

سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزی سەربازیی ئێران وتی: سەبارەت بە ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ئەنقەرە و تاران ڕوانگەی هاوبەشیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار محەمەد باقری لە پەراوێزی دانیشتنی ئەرکانی فەرماندەیی سنوورڤانیی ناجا، بە ئاماژە بە بڕیارەکانی ئەو دانیشتنە لە گەڵ فەرماندە و جێگرانی ناجا و سنوورڤانی و فەرماندەیی هەندێک لە پارێزگاکانی سنووریی وڵات سەبارەت بە بەهێزکردنی چەندایەتی و چۆنایەتیی هیزی سنوورڤانی بە هەواڵنێرانی وت: ئەو بە هێزکردنە بریتییە لە تۆکمە کردنی هیزی مرۆیی چالاک، هێزی سەربازی، پرسە هاوپەیوەندەکان بە یاسا و ڕێساکانی وەک ژێرخانەکان، مەزرینگەکان، بەناغەکان، جیهازاتەکان، چەک و چۆڵ و ... لە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانەوە.

سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزی چەکداریی ئێران سەبارەت بە سەفەری ئەمدواییەی بۆ تورکیا ڕوونی کردەوە: ئێمە لە سەفەر بۆ تورکیا لە گەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا سەبارەت بە پرسە سنوورییە هاوبەشەکان گفتوگۆمان کرد و بە ئیزنی خودا ڕێککەوتنی زۆر باش لەو بوارەدا ئەنجامی گرت.

ڕاشیگەیاند: تورکیا لە سنوورە هاوبەشەکان لە بواری داخستنی سنووری، بەستنی رێگای قاچاخچییەکان لە باری مرۆیی و ئەندازیارییەوە هەوڵەکانی دەست پێکردووە و ئێمە وێرای پێشوازی لەو هەوڵانە، لە لای خۆمانەوە ڕاپۆرتگەلێکمان سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران بۆ داخستن و کۆنتڕۆڵی سنووری و چالاکییەکانی دیکە ئاراستە کرد.

سەردار باقری جەختی لەوە کردەوە: هەوڵەکانی ئێران و تورکیا لە سنوورە هاوبەشەکان بۆ ئاسایشی باشتر و بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ قاچاخی مرۆیی، مادەی هۆشبەر، چەک و چۆڵ و ... کە کێشەگەلێکیان بۆ ئاسایش و پرسە فەرهەنگییەکانی دوو وڵات ساز داوە، تەواوکەری یەکترین و هاوکات لەو دیدارانەدا سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوە و پێشگری لە هاتوچۆی تیرۆریستان لە سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات ڕیککەوتنی زۆر باش مسۆگەر کرا.

ئەو بەرپرسە باڵایەی سەربازیی وڵات ئاماژەی بەوەش دا: لە سەفەری وەفدی ئێران بۆ تورکیا، هێزی چەکداریی هەر دوو وڵات لە بارەی ڕۆڵی تاران و ئەنقەرە لە سەقامگیر کردنی ئاسوودەیی و ئاسایش لە سووریادا و تۆکمەکردنی ڕەوتی دانوستانەکانی "ئاستانە" بابەتگەلێک خرایە ڕوو. بە تایبەت سەبارەت بە ناوچەی ئیدلیب و هەروەها سەروەریی یاسایی دەوڵەتی سووریا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە و لەوان لە باکووری سووریا کە داگیرکارانی ئەمریکایی بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەوڵەتی ناوەندی تێیدا ئامادە بوونە، کۆمەڵێک ڕێککەوتن مسۆگەر کرا کە بە ئیزنی خودا جێبەجێ دەکرێن.

سەردار باقری ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە عێراق و ئەگەری بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەرپرسانی تورک دانوستان کرا و هەر دوو وڵات لەوبارەدا ڕوانگەی هاوبەشمان بوو کە جوگرافیای سیاسیی ناوچە و لەوان عێراق بە هیچ چەشنێک نابێ گۆڕانی بە سەردا بێت و هەر جۆرە مژارێکی هاوپەیوەند بە ناکۆکییەکانی هەرێم و دەوڵەتی بەغدا دەبێ لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا تاوتوێ بکرێت و گۆڕینی جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە بە ئاوردانەوە لە ناکۆکییەکانی نێوان "کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە دەتوانێ ببێتە هۆی دەسپێکی ناکۆکی و پێکدادانی دیکە لە ناوخۆی عێراق و هەر بۆیە ئەو مژارە تەنیا دەرەوەستی بە ناوخۆی عێراقەوە نییە و ئەگەری ئەوە هەیە ببێتە هۆی دزە کردنی کەشێکی نائەمنی بۆ وڵاتانی دراوسێ و لەوان ئێران و تورکیا".

News Code 12176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =