ئۆتۆمبیلی ئەلەکترۆنی بە شاڕژی هەتاو هاتە بازار

کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبیل، دەستی داوەتە دروست کردنی ئۆتۆمبیلێک کە دەتوانێ سیفر تا ١٠٠ کیلۆمەتر لە ۳.۹ چرکەدا بپێوێت و خاوەن سیستەمی شاڕژی هەتاوییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە نیوئەتڵەس، کاتێک نیکۆلا مۆتۆرز تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبیلی ئەلەکترۆنیکیی نوێی (Zero) ڕاگەیاند، توانای ۵۲۰ ئەسپی هەڵمی بۆ ئۆتۆمبیلی سپۆرت ئاسایی بوو، بەڵام تایبەتمەندییەکانی دیکەی Zero سەر سوورهێنەرن و لە ئۆتۆمبیلەکانی دیکەی جیا دەکاتەوە. بەڵام ئێستا کە ئەو کۆمپانیایە خۆی ئامادەی بەرهەم هێنانی دەکات، هەندێک تایبەتمەندیی لێ گۆڕیوە، بۆ وێنە توانای مۆتۆری ئۆتۆمبیلەکە سێ هێندە کراوەتەوە و تەمەنی باترییەکەی لە مۆدێلیModel S ۱۰۰Dی کۆمپانیای تێسلاش زیاترە. سەیر ئەوەیە نرخی ئەو ئۆتۆمبیلە ڕێک بەرامبەر لە گەڵ نرخی ئۆتۆمبیلی مۆدێلی ٣ی تێسلایە.

ئۆتۆمبیلی ۴۰۰ ڤۆڵتیی Zero بە دوو مۆتۆری هەڵبژاردە ئاراستە دەکرێت کە هەر دووکیان بێدەنگن و بە پێی ستانداردی UTV کار دەکەن. توانای سەرەتایی مۆتۆر ۴۱۵ ئەسپی هەڵمییە و مۆتۆری دووهەمیش بە توانای ۵۵۵ ئەسپی هەڵمی ئاراستە دەکرێت.

هەروەها باتریی ئۆتۆمبیلەکە توانای دابین کردنی ۵۰ کیلۆ ڤات کاتژمێر کارەبای هەیە. تایبەتمەندیی دیکەی ئەو باترییە پاشەکەوت کردنی ۱۲۵ کیلۆ ڤات کاتژمێر کارەبایە. ئەو باترییە لە تەواو ئۆتۆمبیلە ئەلەکترۆنییە سەوارییەکانی ناو بازاڕی ئەمریکا ئاستێکی بەرزتری کارەبای هەیە.

جگە لەوە زۆرترین خێرایی Zero، ۳۲۲ کیلۆمەتر لە کاتژمێردایە. هەڵبەت باترییەکانی دیکەی توانای پاشەکەوتی ٧٥ و ۱۰۰ کیلۆ ڤات کاتژمێر کارەباشیان هەیە. ئەم ئۆتۆمبیلە دەتوانێ خێرایی سیفر تا ۱۰۰ کیلۆمەتر لە ۳.۹ چرکەدا بپێوێت.

لە Zeroدا شاشەیەکی ۱۰ ئینجی دابەستراوە کە زانیارییە هاوپەیوەندەکان بە کۆنتڕۆڵ ئۆتۆمبیلەکە دەداتە شۆفیرەکەی. سەیر ئەوەیە سیستەمێکی شاڕژی هەتاویی ۴ کیلۆ ڤاتیش بە شێوەی خۆویستانە لە سەر ئەو ئۆتۆمبیلەدا دابەستراوە.

ئەم ئۆتۆمبیلە بە نرخی ٣٥ هەزار دۆلار لە ساڵی ۲۰۱۸دا ئاراستەی بازاڕ دەکرێت.

News Code 12165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =