عەمار حەکیم جەختی لە سەر شەڕی هەمە لایەنە دژی تیرۆریزم کرد

عەمار حەکیم لە دیدار لە گەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش سەبارەت بە پرسەکانی شەڕ دژی تیرۆریزم وتووێژی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەمار حەکیم ڕێبەری بزووتنەوەی حیکمەتی نەتەوەیی عێراق لە دیدار لە گەڵ برت مەک گۆرک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە سەر پێویست بوونی پاراستنی یەکپارچەریی عێراق و بەرێوە چوونی هەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودا جەختی کرد.

عەمار حەکیم لە ئەو دیدارەدا خوازیاری پەرە پێدان بە جۆرەکانی شەڕ دژی تیرۆریزم و سنووردار نەبوونی بە کاری سەربازی جەختی کرد و زیادی کرد: ئەبێ لە باری هزریشەوە لە گەڵ تیرۆریزم شەڕ بکرێت و ڕێگای یارمەتیی  بە گرووپە تیرۆریستییەکان بچڕێت و چاو لە ئەو کەناڵانیشە بکرێت کە خەریکی فریودانی گەنجەکانن. ئەوەی کە ئێستا جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە ئێمە پێشتر هۆشداریمان دابوو لە سەری. ئێمە تیرۆریزممان بە گرێیەکی شێرپەنجەیی شوبهاندبوو کە ئەگەر پەرە بستێنێت ئەوا کەس لێی ڕزگار نابێت.

مەک گۆرکیش لە ئەو دیدارەدا لە سەر پاڵپشتی وڵاتەکەی لە عێراق لە شەڕ دژی داعش و هەروەها هان دانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ هاوکاری عێراق جەختی کرد.

News Code 12138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =