زۆرانبازێکی کورد میدالیای زێڕی ئێرانی وەدەست هێنا

موحەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی سەقزی بە شکست دانی تەواوت ڕکابەرەکانی میدالیای زێڕی کێبڕکێی زۆرانی تازە پێگەیشتووانی وڵاتی وەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێی زۆرانی ئازادی پاڵەونێتی تازە پێگەیشتووانی وڵات بە بەشداری زۆرانبازانی ناسراوی وڵات لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.

تیمی پارێزگای کوردستان بە ١١ زۆرانبازی  ئازاد کارەوە لە کێبڕکێی زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتی تازە پێگەیشتووانی وڵات بەشداری کرد و بە بردنەوەی میدالیایەکی زێڕ کۆتایی هێنا بە کاری خۆی لە ئەو کێبڕکێیانە.

موحەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی سەقزی  لە کێشی ٧٣ کیلۆ گرەمدا بە شکست دانی تەواوی ڕکابەرەکانی میدالیای زێڕی کێبڕکێی زۆرانی تازە پێگەیشتووانی ئێرانی وەدەست هێنا.

لە ئە وکێبڕکێیانە کوردستان بە ٢٢ خاڵەوە لە پلەی دەیەم وەستا و پارێزگاکانی تاران، مازەندەران و دەڤەری تاران بە ڕیزەوە پلەکانی یەکەم تا سێهەمیان مسۆگەر کرد.

داریوش خاوەریان سەرپەرشت، ئەمیر سەعیدی، حامد عەزیزی و کورش ڕەزایی وەکوو راهێنەر هەڵبژرادەی کوردستانیان لە ئەو کێبڕکێیانە ڕێنوێنی دەکرد.

News Code 12111

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =