دوایین مانگیلەی پێوشوێن هەڵگری ناسا گەیشتە گەردوون

ناسا دوا مانگیلەی پێوشوێن هەڵگر و پەیوەندی لە کۆمەڵەی "TDRS"ی ڕەوانەی گەردوون کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە سپیەس، ناسا دوا مانگیلەی پێوشوێن هەڵگر و پەیوەندیی خۆی رۆژی ڕابردوو ڕەوانەی گەردوون کرد. ئەو مانگیلە لە گەڵ تلێسکۆپی هابێل کەرەسەیەکی گرینگی توێژینەوەی بۆ ئەستێرەناسان دێتە ئەژمار.

هەر لەو پەیوەندییەدا سێزدەهەمین TDRS-S لە کۆمەڵەی مانگیلەکانی تۆڕی گواستنەوەی زانیاری و پێوشوێن هەڵگری بە مووشەکی بێ مووشەکوانی "ئەتڵەسی 7" ڕەوانەی گەردوون کرا.

ناسا لە ساڵی 1983ی زایینییەوە مانگیلەکانی TDRSی ڕەوانەی گەردوون کردووە.

ئەو ڕایەڵە لە بەرزایی 22300 مایلی زەوییەوە لە گەڵ تێلسکۆپی هابیل، لە زەوییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن. پێشتر دوا ئۆپەراسیۆنی هاویشتنی ئەو جۆرە مانگیلەیە دوو حەوتە دواخرا، چونکا جەرسەقیلێک لە ئانتەنەکانی مانگیلەکە کەوتبوو.

تێچووی هاویشتنی ئەو مووشەک و مانگیلەیە 540 ملیۆن دۆلار ڕاگەیێندراوە.

News Code 12099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =