سەرکردەیەکی داعش لە دەڤەری دەرعا کوژرا

چالاکانی دژبەری سووری دەڵێن سەرکردەیەکی داعش لە دەڤەری دەرعا بە هۆی ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژە داعشەوە کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیمارات ٢٤، چالاکانی دژبەری سووری ڕاپۆرتیان داوە کە دوابەدوای ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی هاوپەیمانانی دژە داعش لە ڕۆژاوای دەرعا ژمارەیەک  چەکداری داعشی کوژران.

بە پێی ئەم هەواڵە لە ئەم هێرشە بینایەک کراوەتە ئامانج کە تیرۆریستەکانی ئەندامی سوپای خالد بن وەلید وەکوو دادگایەک کەڵکی لێ وەردەگرن و بە هۆیەوە ژمارەیەک سەرکردەی داعش و ژمارەیەک بەندکراوی ئەو دادگایە کوژران.

وائل فاعور عەید سەرکردەی داعش لە ئەو ناوچە لە نێوان کوژراوەکاندایە، بە پێی ئەم هەواڵە سەرکردەی پێشووی داعش لە ئەو ناوچە لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی هاوپەیمانان لە مانگی جوونی ڕابردوو کوژرابوو.

گرووپی تیرۆریستی خالد بن وەلید لە چەند گوند و شارۆچکەی دەڤەری دەرعا جێگیر بوونە کە سوپای سووریاش چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئەو گرووپە ئەنجام داوە.

News Code 12076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =