تورکیا و ئێران هاوکارییە سەربازییەکان زیاتر دەکەن

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا پاش دیداری سەردار باقری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی تاران و ئەنقەرە بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندییە سەربازییەکان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە رۆیتێرز، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا جەختی لە زەروورەتی بەرزکردنەوە و تۆکمەکردنی پەیوەندی و هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران کردەوە.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەوبارەوە ڕایگەیاند کە ئەنقەرە و تاران سەبارەت بە بەرزکردنەوە و تۆکمەکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی دوو وڵات پاش دیدار و دانوستانی نێوان سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، ڕێککەوتوون.

شایانی باسە کە سەردار محەمەد حسێن باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران رۆژی ڕابردوو لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلو ئەو دیدارە لە پشت دەرگا داخراوەکان و بە بێ ئامادەبوونی هەواڵنێران بۆ ماوەی ۵۰ خولەک درێژەی خایاندووە.

News Code 12068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =