تەنیا لە ماوەی دوو حەوتەدا تەلعەفەر ئازاد دەکرێت

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی لە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی تەلعەفەر لە بندەستی گرووپی تیرۆریستیی داعش تەنیا لە ماوەی دوو حەوتەدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەو سەرچاوە ئەمنییە لە وتووێژ لە گەڵ سپۆتنیک جەختی لەوە کردەوە: ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی تەلعەفەر کە گەورەترین ناوچەی بندەستی داعش لە باکووری عێراقە، زیاتر لە دوو حەوتە کات نابات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: هێزە سەربازییەکانی ئێمە تەنیا لە دوو حەوتە و نەک زیاتر دەتوانن ئۆپەراسیۆنی تەلعەفەر کۆتایی پێ بێنن.

عەبدولئەمیر محەمەداوی بەڕیوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هەواڵی یەکینەی کاردانەوەی خێرای سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوڕۆ ڕایگەیاندبوو کە ئەو هێزانە، بە ئامادەیی تەواوەوە لە ناوەندی مووسڵ گواستراونەتەوە بۆ هاوێری تەلعەفەر و لە ئێستادا چاوەروانی فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئازادکردنەوەی تەلعەفەرن.

سەرچاوە عێراقییەکان دەڵێن پاش شکستی تەواوی گرووپی تیرۆریستی داعش لە مووسڵ و ڕاگەیاندنی تەلعەفەر وەک ناوەندی نوێی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە عێراقدا، ناوەندی رێبەرایەتیی داعش لە عێراق تەلعەفەری وەک ویلایەتی سەربەخۆی خەلافەتی خۆی ڕاگەیاندووە.

News Code 12047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =