دوایین زانیاری لەسەر هێرشی داعش بۆ سەر بیجی

قایمقامی بیجی لە پاریزگای سەلاحەدینی عێراق وردەکاریی هێرشی خۆکوژانەی داعش بۆ سەر بنکەگەلی سەربازیی عێراق لەو ناوچەیەی خستەڕوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه"، مەحموود جەبوری قایمقامی بیجی سەبارەت بە وردەکاریی هێرشی داعش بۆ سەر باشووری بیجی وتی: ۵ خۆکوژی داعشی هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی سەربازییەکان لە بیجی کە سێ لەوان هێرشی کردۆتە سەر یەکەی ١٣ی پۆلیس و بە هۆی ئەو هێرشە ۶ پۆلیس کوژراوە و ۶ پۆلیسی دیکەش بریندار بوونە.

جەبوری جەختی لەوە کردەوە: دوو تیرۆریستەکەی دیکەش هێرشیان کردۆتە سەر یەکەی گوازێنەرەوەی ۶۰ی فەریقی ۲۰ی هێزی زەوینیی سوپای عێراق کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی عێراقی و زیان گەیشتن بە چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازی.

شیاوی ئاماژەیە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەدین لە کوژران و برینداربوونی چەندین کەس بە هۆی هێرشی خۆکوژانەی داعش بۆ سەر بنکەگەلی سەربازیی عێراق لە باشووری بیجی هەواڵی دابوو.

News Code 12040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =