به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئارا نیوز، هێزه کوردییه‌کان له دوێنێوه گورزی کوشنده‌یان له تیرۆریسته‌کانی داعش داوه و ۹۳ تیرۆریستیان له ڕه‌قه کوشتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوێنێ له میانه‌ی ئه‌م شه‌ڕانه‌دا چه‌ندین ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی داعشییه‌کان ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
له به‌یانی دوێنێوه شه‌ڕه‌کان به قورسی ده‌ستی پێ کرد و تاکوو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه و به سه‌دان داعش کوژاو و بریندار بوون.
شه‌ڕه‌کان له ناوچه‌کانی ڕه‌وزه، مه‌نسوور، ڕه‌شید، به‌رید، نه‌هزه، ده‌رعییه و نه‌زله شه‌حاده درێژه‌ی هه‌یه و به‌م هۆیه‌وه ۹۳ تیرۆریستی داعشی کوژراون.
هه‌روه‌ها له‌م شه‌ڕانه ۶ هێزی کورد گیانی خۆیان له ده‌ست داوه و ۱۱ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
شایانی باسه که ماوه‌ی ۲ مانگدا هێزه کوردییه‌کان ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه‌یان ده‌ست پێ کردووه و تاکوو ئێسته نزیک به ۶۰ له سه‌دی شاره‌که‌یان ئازاد کردووه.
بۆچوونی ئێوە