وەفدی ڕیفراندۆم لە گەڵ فواد مەعسوم و باڵوێزی ئێران کۆبووەوە

شاندی ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رۆژ نووری شاوەیس لە گەڵ فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق و ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووداو، لە دیداری شاندی هەرێمی کوردستان لە گەڵ فوئاد مەعسووم کە نیوەڕۆی ئەوڕۆ بە کاتی ناوچەیی لە کۆشکی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕیوەچوو، لایەنەکان سەبارەت بە پرسی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە ۲۵ی سێپتامبێر بەڕیوە بچێت، گفتوگۆیان کرد.

دوای ئەو دیدارە، شاندى ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆم لە باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە گەڵ ئیرەج مەسجدی دیدار و گفتوگۆیان کرد.

مەسجدی لەو دیدارەدا وتی: ئێران لایەنگری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و دەوڵەتی ناوەندییە و هیوادارین کە ڕەوتی دانوستانەکانی وەفدی هەرێم لە بەغدا بە باشی بەڕێوەبچێت و سەرکەوتوو بێت.

ناوبراو وتیشی: ئێران پاڵپشتی هەر جۆرە دانوستاندنێک دەکات کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکرێت و گفتگۆکانی نێوان هەردوولا هەر ئەنجام و ڕێککەوتنێکی هەبێت، کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لێدەکات.

ڕاشیگەیاند: ئێمە گفتوگۆیەکی چڕوپڕمان لە گەڵ وەفدی هەرێم بە سەرۆکایەتی رۆژ نووری شاوەیس بووە و هیوادارم شاندەکە لەو ئەرکەی کە لەسەر شانیەتی لە بەغدا سەرکەتوو بێت.

مەسجدی جەختی لەوەش کردەوە: سەبارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئێمە بیروبۆچوونی خۆمان بە شاندی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە و داوامان لێکردوون کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدەن و ئەو گفتگۆیانە هەر ئەنجامێکی هەبێت ئێران پاڵپشتی لێدەکات.

شاندى ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان رۆژی ڕابردوو بۆ تاوتوێ کردنی پرسی بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم لە گەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق، گەیشتە عێراق و سەر لە بەیانیی ئەوڕۆ لە یەکەم دیداردا لە گەڵ داگلاس سولەیمان باڵوێزی ئەمریکا لەو وڵاتەدا کۆبوونەوە.

شایانی باسە وەفدی هەرێم بڕیارە لە درێژەی دیدارەکانی لە گەڵ باڵوێزی تورکیا لە عێراق، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دیدار و گفتوگۆ بکات.

News Code 12005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =