تۆڵەی ئێران لە تیرۆریستە تەکفیرییەکان زۆر توند دەبێت

سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهید بوونی پارێزەری حەرەم موحسن حوجەجی جەختی کرد کە تۆڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەکفیرییەکان زۆر سەخت و توند دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار غوڵام حسێن غەیب پەروەر سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج  بە دەرکردنی پەیامێک سەرەخۆشیی شەهادەتی پاسدار پارێزەری حەرەم موحسن حوجەجیی کرد.

غەیب پەروەر لە پەیامەکەیدا بەم جۆرە هێناویە: شەهادەت ئەو پەڕی ئارمانی پێغەمبەرەکانی خودایە و شەهیدەکانیش وەکوو ئەستێرەیەک لە ئاسماندا دەدرەوشێنەوە و دەبنە ڕێنوێنێک بەرەو بەختەوەری کۆتایی.

لە درێژەی نامەکەدا نووسیویەتی: بێ گومان تۆڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەکفیرییەکانی زایۆنی کە ئاوەها جەنایەتێکیان ئەنجام داوە زۆر سەخت دەبێت.

سەردار غەیب پەروەر ئاماژەی داوە کە من بە بۆنەی شەهید بوونی مەزڵوومانەی پارێزەری حەرەم موحسن حوجەجی سەرەخۆشی لە ئیمام زەمان، ڕێبەری باڵا، خەڵکی پارێزگای ئیسفەهان بە تایبەتی نەجەف ئاوا و بنەماڵەی بەڕێزی ئەو شەهیدە دەکەم.

News Code 11998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =