بەرزبوونەوەی لە سەدا ٤٢ی ترانزیتی دەرەکی لە کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکی پارێزگای کوردستان لە بەرزبوونەوەی لە سەدا ٤٢ی ترانزیتی دەرەکی لەو پارێزگایە هەواڵی دا و وتی: بە داخەوە هێشتاش شایەدی گەڕانەوەی کاڵای هەناردە لە سنووری باشماخی مەریوانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە پێنجەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پلان داڕشتن، هاوئاهەنگی و چاوەدێری بە سەر بەرەنگاربوونەوەی قاجاخی کاڵا و دراوی پارێزگا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی ستاندارد لە هۆڵی شەهیدانی دەوڵەتی پارێزگاریی کوردستان بەڕێوەچوو، وتی: ئاستی هەناردەی کاڵا لە سنوورەکانی پارێزگا لە چوار مانگەی سەرەتایی ئەمساڵی هەتاوی ۲۹۲ ملیۆن دۆلار بەرامبەر لە گەڵ ۳۹۰ هەزار تۆن بووە.

ناوبراو بە بەراوەردی ئەو ئاستە لە گەڵ نرخی هاوشێوەی پارەکە وتیشی: ئەو ئاستە لە باری داهاتەوە لە سەدا ۲۶ بەرزبۆتەوە و لە باری کێشەوە لە سەدا ١ دابەزیوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکی کوردستان بە ئاماژە بە هاوپەیوەندبوونی ئاستی زۆری هاوردە لە گەڵ بەشی بەرهەم هێنەریی پیشەسازی پارێزگا ڕایگەیاند: لە ماوەی چوار مانگی سەرەتایی ئەوساڵ ۳۴ ملیۆن دۆلار هاوردەمان بووە.

ڕەحمانی پوور ترانزیتی دەرەکیی بە گرینگترین چالاکیی سنوورەکانی پارێزگای کوردستان زانی و زیادی کرد: گومرۆکی باشماخ لەمساڵدا لە نێوان ۶۹ گومرۆکی وڵات لە بابەتی ترانزیتی دەرەکییەوە پلەی یەکەمی بووە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: لەمساڵدا یەک ملیارد و ۳۴۱ ملیۆن دۆلار ترانزیتی دەرەکیمان بووە کە بە نیسبەتی ساڵی پار بەرزبوونەوەی لە سەدا ٤٢ی بە خۆوە بینیوە.

ڕەحمانی پوور یەکێک لە گرفتە بەرچاوەکانی پارێزگا لە بواری هەناردەی، ناهاوسەنگ بوونی کاڵای ئێرانی لە گەڵ ستانداردی وڵاتانی دراوسێ باس کرد و وتی: بە داخەوە سەرەڕای ڕێککەوتننامەکانی نێوان ئێمە و عێراق، هێشتاش هەرێمی کوردستان ستانداری کاڵای ئێمەی قبووڵ نییە و رۆژانە شایەدی گەڕانەوەی کاڵا هەناردەکان لە سنووری باشماخی مەریوانەوەین.

News Code 11996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =