۳ هه‌زار توونسی له‌ سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی سووری شه‌ڕ ده‌که‌ن

وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی توونس له‌ ئه‌ندامێتی سێ هه‌زار هاووڵاتی ئه‌م وڵاته‌ به‌ گرووپه‌ تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا هه‌واڵی دا.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سکای نیووزی عه‌ره‌بی، وه‌لید ئه‌لوقینی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توونس شه‌وی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌ سێ هه‌زار تووسنی له‌ قه‌باره‌ی گرووپه‌ تیرۆریستیه‌کان له‌ سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی سووریا شه‌ڕ ده‌که‌ن.

 ئه‌و به‌ راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زیادی کرد:۶۰۰ که‌س له‌م گرووپه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ توونس و ۸۰۰ که‌سی دیکه‌ش هێشتا له‌ سووریادان.

 ڕاشیگه‌یاند که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی توونس به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دادی ئه‌م وڵاته‌ جووڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وڵات چاودێری بکه‌ن.

News Code 1199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =