کوژران و بریندار بوونی ٢١ ئەندامی پەکەکە له‌ قه‌ندیل

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە کوژران و بریندار بوونی لانی کەم ٢١ ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە کوژرانی لانی کەم ۱۳ ئەندامی پەکەکە لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەی قەندیل لە باکووری عێراق هەواڵی دا.

بە وتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی تورکیا لەو ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەدا ٨ هێزی دیکەی پەکەکەش بریندار بوونە.

شیاوی ئاماژەیە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠٠ کەس لە سەربازانی تورکیا و خەڵکی سەڤیل بە هۆی هێرشی هێزەکانی پەکەکە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

News Code 11975

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =