هونه‌رمه‌ندێکی کورد خه‌ڵات کرا

موختار محه‌مه‌دی، هونه‌رمه‌ندی کورد له‌ بواری شانۆ خه‌ڵات کرا.

به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موختار محه‌مه‌دی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری شانۆی کوردی له‌ فستیڤاڵێکی شاری تاران خه‌ڵات کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌وحه‌ی ڕێزگرتن له‌ باشترین ئه‌کته‌ری به‌شی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ ۲۵ه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سوره‌ پێشکه‌ش به‌ موختار محه‌مه‌دی کرا.

ئه‌م شانۆکاره‌ کورده‌ به‌ هۆی شانۆگێڕی له‌ شانۆی "جێ پێڵاوه‌کان له‌ ئاسمان" ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێشکه‌ش کرا.

شایانی باسه‌ که‌ فستیڤاڵی سوره‌ له‌ ئاستی ناوخۆیی ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ بواری شانۆ گرنگییه‌کی زۆری بۆ شانۆکارانی ئێرانی هه‌یه‌.

موختار محه‌مه‌دی له‌ دایک بووی ساڵی ۱۳۷۷ی هه‌تاوییه‌ له‌ شاری مه‌ریوان و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین شانۆی ده‌رهێنه‌ری کردووه‌ و ڕۆڵی تێیاندا گێڕاوه‌.

News Code 11972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =