فالکۆن ئەمشەو ٩ سوپێر کەمپیوتێر دەباتە گەردوون

ئەمشەو مووشەکێکی فالکۆن 9 کەشپێوی دراگۆن دەگەیێنێتە سووڕگەی زەوی. ئەو کەشپێوانە هەڵگری سوپێر کەمپیوتێرگەلێکن کە دەتوانن بۆ ماوەی یەک ساڵ لە دەرەوەی زەوی کار بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە سپیس فلایت، بڕیارە ئەمشەو مووشەکێکی فالکۆن و 9 کەشپێوی دراگۆن بارێک بگەیێننە وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی.

ئەو بارە بریتییە لە سوپێر کەمپیوتێری کۆمپانیای HP (هیولێت پاکارد) و ئامانج لە ناردنی ئەو سوپێر کەمپیوتێرە خۆش کردنی رێگای بەرهەم هێنانی تەکنۆلۆژیای زیاتر لە گەردووندایە.

لە باری مێژووییەوە هەلومەرجی دژواری مانەوە لە گەردووندا بۆتە هۆی خراپبوونی کەمپیوتێرەکان بە چەشنێک کە هەرچی مانگە دەبوو جارێک لۆپ تۆپەکان بگۆڕدرێن و کەمپیوتێرە قەبەکانیش بە کاری گەردوون نەدەهاتن، بەڵام زانایان و کەشناسان لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەم سوپێر کەمپیوتێرە لە سووڕگەی زەویدا کاردای باشتری دەبێت.

سوپێر کەمپیوتێری کۆمپانیای HP به "سوپێربۆرن کەمپیوتێر" ناونراوە و زانایان هیوادارن ئەو کەمپیوتێرە لانی کەم یەک ساڵ لە گەردووندا بەرگە بگرێت.

News Code 11959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =