ناوی کۆڵبەری شیاوی پارێزگای کوردستان نییە

فەرماندەی سنووروانی پاریزگای کوردستان وتی: ناوی کۆڵبەری شایستەی کوردستان و ئەم زێد و نیشتمانە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار کیوومەرس شەیخی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هەواڵنێرانی بە چاوی کراوەی کۆمەڵگا وەسف کرد و ڕایگەیاند: هەواڵنێران لەمڕۆدا ئەرکێکی گرینگیان لە ئەستۆیە و لە پێناو فەرهەنگسازیدا هەنگاوی بەرزیان هەڵگرتووە، چونکا ئەو چینە لە هۆشیارکردنەوەی بەرپرسان هەمبەر بە کێشەکانی کۆمەڵگا ڕۆڵێکی بەرچاویان بووە.

ناوبراو ناوی کۆڵبەریی شایستەی کوردستان و ئەم زێد و نیشتمانە نەزانی و هیوای خواست لە داهاتوودا شایەدی کۆڵبەریی نەریتی لە پارێزگادا نەبین و وتی: تەنانەت دیتینی کۆڵبەرێک کە بار و هەگبەیەکی قورسی بە پشتەوەیە، زۆر دڵتەزێن و سەخڵەتە.

سەردار شەیخی ئاماژەی بەوەش دا: کاتێک کە بۆ خزمەت دەهاتمە ئەم پاریزگایە، لام وابوو بۆ ناوچە سنوورییەکانی کوردستان هەوڵ و تێچوویەکی زۆر دراوە، بەڵام کاتێک گەیشتمە ئەم پاریزگایە شایەدی دۆخی نالەباری جادە سنوورییەکان بووم، بەوەشەوە لە سەر ئەو بڕوایەم کە ئاسایش لەم پارێزگایە جێگرە و لەوبارەوە هەوڵی زۆر باش دراوە.

فەرماندەی سنووروانی پاریزگای کوردستان بە داکۆکی لەوەی کە خەڵکی دەبێ کۆڵبەر و قاچاخچی لێک جیاکەنەوە، ڕایگەیاند: بە داخەوە ئەمڕۆکە هەندێک بە کەڵک ئاوەژوویی لە ناوی کۆڵبەر خەریکی قاچاخی کاڵا و مادەی هۆشبەر و کهولین و بۆ هاوردەی ئەو کاڵایانە لە سنوورەکاندا شەڕئەنگێزی و ئاژاوە دەنێنەوە.  

News Code 11946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =