بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازی و سیاسیی وڵات لەو سەفەردا سەردار باقری هاوڕێی دەکەن و بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژ مانەوەیان لە تورکیا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی – سەربازیی تورکیا دیدار و گفتوگۆ بکەن.
پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، گۆڕانکارییەانی ناوچە، پەیوەندیی دوو لایەنەی بەرگری و هاوکارییە سنوورییەکان، بەشێک دەبن لە تەورەکانی دیداری سەردار باقری لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا.
بۆچوونی ئێوە