پێشره‌وی شه‌ڕڤانانی کورد له‌ پایته‌ختی داعش

زیاتر له‌ ۵۰ له‌سه‌دی شاری ڕه‌قه‌ له‌ بنده‌ستی داعش ده‌رهێنراوه‌ و ئێستا که‌وتووه‌ته‌ ده‌ستی هێزه‌کانی سووریا دیمۆکراتیک.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌ڕی نیوان هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک که‌ پێکهاتووه‌ له‌ زۆرینه‌ی شه‌ڕڤانانی کوردی سووریا و که‌مینه‌ی عه‌ره‌ب، به‌رده‌وامن له‌ شه‌ڕ و پیکادانێکی خه‌ست له‌گه‌ڵ داعش. له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی ڕه‌قه‌.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک نیوه‌ی به‌شی کۆنی شاری ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی داعش له‌ سووریایان ئازادکردووه‌ و ئێستا خه‌ریکه‌ له‌ هه‌موو میحوه‌ره‌کاندا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها تیرۆریستانی داعشی له‌ ناوه‌ندی ساری ره‌قه‌ گه‌مارۆ دراون و هێزه‌ کورده‌کان له‌ پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و ناوچه‌رکانی مه‌نسوور و ڕه‌شید.

به‌مه‌شه‌وه‌ پێش بینی ده‌کرێت ئۆپراسیۆنی ڕه‌قه‌ سێ تا  چوار مانگی دیکه‌ بخایێنێت.

News Code 11932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =