٤ یاریزانی کورد بانگهێشتی ئوردووی هەڵبژاردنی نەتەوەیی کران

ڕشاد وەفایی و زانا ساعدی دوو بەلەمەوانی سنەیی و پارسا موحمەمەدی و نیما عارف پەنا دوو هەندباڵیستی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیسنا، پێنجەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کانوکانادایی لاوانی وڵات بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێی پاڵەوانێتی ئاسیایی ٢٠١٧ لە تاران بەڕێوە دەچێت.

ئەو ئوردووە لە ڕۆژی ٢٠ ی گەلاوێژەوە و بەبەشداری ٧ بەلەمەوان لە دەریاچەی ئازادی بەڕێوە دەچێت.

ئەلیاس ئقلیمی سەر راهێنەر و ئیمان پوور عەزیز ئەندامانی کادیری تەکنیکی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کانوکانادایی لاوان لە ئەم قۆناغە لە ئوردووەکەن.

لە لایەکی تریشەوە ئوردووی هەڵبژاردەیی نەتەوەیی تازە لاوانی وڵات لە ڕۆژی ٢٠ ی گەلاوێژەوە لە پارێزگای کرماشان دەست پێدەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٢٤ یاریزان بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کە بە مەبەستی ئامادە کاری بۆ کێبڕکێی یانەکانی جیهان و تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتی قەتەر رێک خراوە، بەنگیهێشت کراون.

ناسر سەلیمی سەر ڕاهێنەر، غوڵام عەباس ئیسماعیلی بەهبەهانی و مەهدی فەراهانی وەکوو ڕاهێنەر، ڕاهێنانی ئەو ئوردووەیان لە ئەستۆدایە.

News Code 11903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =