زانکۆ کوردستان دیسان خوێندکاری زمانی کوردی وه‌رده‌گرێت

زانکۆ کوردستان جارێکی دیکه‌ و بۆ سیهه‌مین ساڵ خوێندکاری زمانی کوردی وه‌ر ده‌گرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی زانکۆ کوردستان، ئه‌م زانکۆیه‌ ماوه‌ی ۲ ساڵه‌ که‌ به‌شی زمانی کوردی تێدا ڕێخراوه‌ و تاکوو ئێسته‌ له‌ دوو قۆناغ و دوو ساڵی خوێندن دوو چینی خوێنکاری زمانی کوردی وه‌رگرتووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م زانکۆیه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوwن له‌ ئیشه‌کانی خۆی له‌ به‌شی زمانی کوردی، بۆ ساڵی نوێی خوێندن و بۆ سێهه‌مین ساڵ خوێنکاری نوێی دیکه‌ له به‌شی زمانی کوردی وه‌رده‌گرێت.

هه‌ر به‌م پێیه‌ بڕیار وایه‌ که‌ زانکۆ کوردستان ئه‌مساڵ ۵۰ خوێندکاری زمانی کوردی وه‌ربگرێت.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ میانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زانکۆ کوردستان توانیه‌تی به‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامی مامۆستایانی زانکۆکه‌ بێجگه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی کوردی، ئه‌نیستیتۆیه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کوردستان ناسی بکاته‌وه‌ و کاری زانستی تێدا ئه‌نجام بدات.

News Code 11867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =