هێزه‌ کوردییه‌کان کارگه‌یێکی بۆمبی داعشیان خاپوور کرد

دوێنێ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا توانیان کارگه‌یێکی بۆمب دروست کردنی داعشییه‌کان له‌ ڕه‌قه‌ بته‌قیننه‌وه‌ و به‌ ده‌یان ته‌ڵه‌ی مینڕێژیان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئارانیوز، دوێنێ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا توانیان کارگه‌یه‌کی بۆمب دروست کردنی داعشییه‌کان له‌ ڕه‌قه‌ بته‌قیننه‌وه‌ و به‌ ده‌یان ته‌ڵه‌ی مینڕێژیان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ کوردییه‌کان تونیانه‌ شه‌قامی بیاتره‌ له‌ ڕه‌قه‌ له‌ ده‌ستی داعش ئازاد بکه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا زیاد له‌ ۱۰ داعشی کوژراون.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی ۶۵ ڕۆژه‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و هێزه‌ کوردییه‌کان به‌رده‌وامن له‌ ئازاد کردنی شاره‌که‌ له‌ تیرۆریسته‌کانی داعش.

News Code 11864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =