تورکیا چنینی دیواری سنووری لە گەڵ ئێران دەست پێ‌کرد

سەرچاوەکانی تورکیا لە دەستپێکی چێکردنی دیواری سنووریی لە گەڵ ئێران لە لایەن ئەو وڵاتەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئەی بی سی نیووز" بە گێرانەوە لە میدیاکانی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ئەمڕۆ پڕۆژەی چێکردنی دیواری سنووریی لە گەڵ ئێران دەست پێ‌کردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە تورکیا ڕایگەیاندووە کە "سولەیمان ئەلبان" پاریزگاری ئاگرێ ئەمڕۆ سەردانی شوێنی چێکردنی ئەو دیوارەی کردووە

هاوکات هەواڵدەریی دۆغان بەرزایی ئەو دیوارەی ٣ مەتر و پاناییەکەی ٢ مەتر ڕاگەیاندووە و ڕوونی کردۆتەوە کە ئامانج لە چێکردنی ئەو دیوارە بەرزکردنەوەی باری ئەمنی و پێشگری لە هاتوچۆی هێزە کوردییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا بۆ ناو تورکیایە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە مانگی ژانڤییەدا ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەتەکەی هەوڵ دەدات دیوارگەلێک لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێران و تورکیا چێ بکات.

News Code 11831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =