ده‌یان که‌سی سڤیل ئازاد بوون و ۱۶ داعشی کوژران

له‌ میانه‌ی شه‌ڕی سه‌ختی هێزه‌ کوردییه‌کان و تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ڕه‌قه‌، ۱۶ داعشی کوژراون و به‌ ده‌یان که‌سی سڤیل ئازاد بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئارا نیوز، دوێنێ له‌ میانه‌ی شه‌ڕی سه‌ختی هێزه‌ کوردییه‌کان و تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ڕه‌قه‌، ۱۶ داعشی کوژراون و به‌ ده‌یان که‌سی سڤیل ئازاد بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م شه‌ڕانه‌ له‌ شه‌قامی نه‌زله‌ شه‌حاده‌ی شاری ڕه‌قه‌ ڕووی داوه‌. خه‌ڵکێکی سڤیلی زۆر له‌م شه‌قامه‌ له‌ ژێر گه‌ماڕۆی داعشییه‌کان بوون که‌ ئێسته‌ ئازاد بوون.

هه‌روه‌ها هێزه‌ کوردییه‌کان تونیانه‌ له‌م شه‌قامه‌ی داعش زیاد له‌ ۱۶ تیرۆریستی داعش بکوژن، له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ خه‌ڵکانی سڤیل ویستیان له‌ که‌ له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ڕابکه‌ن که‌ دواجار له‌ داوه‌ ئه‌منییه‌کانی داعشدا گیریان خوارد و هێزه‌ کوردییه‌کان ناچار بوون یه‌که‌مایه‌تی خۆیان بۆ ڕزگار کردنی گیانی خه‌ڵکی سڤیل بگۆڕن و به‌ ده‌یان که‌سی سڤیلیان له‌م گه‌ماڕۆیه‌ ڕزگار کرد.

له‌م ئۆپراسیۆنه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانیش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

هه‌روه‌ها له‌ شه‌قامی کۆنی ڕه‌قه‌ شه‌ڕی سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کان و داعشییه‌کان ڕووی داوه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ ۵ تیرۆریست کوژراون. له‌ شه‌قامه‌کانی به‌رید و نه‌هزه‌ش له‌ باکووری ڕه‌قه‌ شه‌ڕه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌.

هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا سه‌رقاڵی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه‌، پایته‌ختی داعشن و تورکیاش دژی ئه‌م بڕیاره‌یه‌ و نیگه‌رانی خۆیی له‌ ده‌سه‌ڵاتی زیاتری کوردی سووریا ڕاگه‌یاندووه‌.

News Code 11823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =