کۆنسوڵی سعوودیه‌ وئیمارات لە هه‌رێم یارمەتی داعش دەدەن

جێگری لێپرسراوی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگه‌یاند: "کۆنسوڵی وڵاتانی سعودییە و ئیمارات بە ئاشکرا لە هەرێمی کوردستاندا پاڵپشتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکەن".

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، "ئەبو مەهدی موهەندیس" جێگری لێپرسراوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئه‌لمنار وتی: " وڵاتی سعودییە هەوڵی داوە هێزێکی چەکدار لە عێراقدا دروست بکات بەڵام هەموو هەوڵەکانی شکستی هێناوە، بۆیە زیاتر خۆی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان نزیک کردووەتەوە لەوانە رێکخراوی تیرۆریستی داعشە."

وتیشی: "هەروەها زانیاری زۆر مەترسیدارم دەستکەوتووە، بەڵام نامەوێت ئاشکرایان بکەم و پەیوەندی نێودەوڵەتی نێوان وڵاتانی عێراق و سعودییە تێکبدەم ".

ڕاشیگه‌یاند که‌ "زانیاری تەواوم هەیە لەبارەی یارمەتیدانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن کۆنسوڵی وڵاتانی سعودییە و ئیمارات لەهەرێمی کوردستان کە هەوڵی رێکخستنەوە و زیندووکردنەوەی حزبی بەعس دەدەن".

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی میله‌ت پریس، لێدوانی "ئەبو مەهدی موهەندیس" جێگری لێپرسراوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات و داواش لەلایەنگرانی دەکات دروشم دژ بە سعودییە نەڵێنەوە.

News Code 11813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =