به‌رهه‌مێکی تاگوورا کرایه‌ کوردی

"تۆ له‌ په‌نهان ترین که‌لێنی پیرۆزی دڵمدایت" له‌ نووسینی ڕابیندرانات تاگوور کرایه‌ کوردی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کتێبی "تۆ له‌ په‌نهان ترین که‌لێنی پیرۆزی دڵمدایت" له‌ نووسینی ڕابیندرانات تاگوور کرایه‌ کوردی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کتێبه‌ له‌ لایه‌ن وه‌رگێڕ و نووسه‌ری ناسراوی کورد "توانا ئه‌مین"ه‌وه‌ کراوه‌ته‌ کوردی. 

ئه‌م کتێبه‌ گوڵچینێک له‌ جوانترین شێعر و چیرۆک و کورته‌ی فه‌لسه‌فه‌ و گفتوگۆکانی بیرمه‌ند و عاریفی به‌نگالی ڕابیندرانات تاگووره‌.

‎تاگوور، یه‌که‌م نووسه‌ری ئاسیاییه‌ که‌ خه‌ڵاتی نۆبێڵی وه‌رگرتووه‌ و کتێبه‌کانی بۆ زۆربه‌ی زمانه‌ زیندووه‌کانی جیهان وه‌رگێڕدراوه‌. 

له‌م کتێبه‌دا  په‌یامی ئه‌م نووسه‌ره‌ هێندییه‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و سروشت دۆستی ده‌وه‌ستێت و له‌ سه‌رجه‌م نووسینه‌کانیدا ستایشی خوداوه‌ند و ژیان و مرۆڤ ده‌کات.

‎توانا ئه‌مین، نووسه‌رێکی تاراوگه‌نشینی کورده‌ و زیاتر له‌ ١٥ به‌رهه‌می له‌ بواره‌کانی چیرۆک، لێکۆلێنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕاندا هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ کتێبه‌که‌ له‌ سه‌ر ئه‌رکی ماڵی وه‌فایی له‌ چاپ دراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه‌.

News Code 11779

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =